پلانە گەورەکەی ریاڵ مەدرید تێکشکێنرا

AM:11:23:30/09/2023

13520 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید پلانی گەورەی بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردن دانابوو بەڵام رۆیشتنی بنزیمە تێکیشکاند و ئەو یانەیەی کردووەتە دۆخێکی خراپەوە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە، یانەی ریاڵ مەدرید بە سەرۆکایەتی فلۆرینتینۆ پێرێز پلانێکی گەورەیان داڕشتبوو تا لە هاوینی 2024دا پێکهاتەیەکی بەهێز دروستبکەن.

مارکا رایگەیاندوە، رۆیشتنی لەناکاوی کەریم بنزیمە هەموو شتێکی لە یانەی شاهانە تێکدا و سەرجەم پلانەکانی تێکشکاند چونکە ئەو یاریزانە بڕیارێکی کتوپڕی داوە و یانەکەش لەم هاوینەدا تەنیا پارەیان بۆ گواستنەوەی بێلینگهام تەرخانکردبوو.

ئاماژەی بەوەشداوە، پلانی ریاڵ مەدرید ئەوە بوو کە بنزیمە لەم وەرزەشدا سەرکردایەتی هێڵی هێرشبردن بکات و لە هاوینی ساڵی داهاتوودا گرێبەستێکی هێرشبەری گەورە ئەنجامبدات کە ئەویش یەکێک لە کیلیان مباپێ یان ئێرلینگ هالاندە.

رونیکردووەتەوە، لە ناو یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا پێشبینیان دەکرد هێرشبەرە فەرەنسیەکە لە ساڵی داهاتوودا رووبدات ئەوەش هۆکاری ئەوە بوو کە بودجەیان بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی گەورە ئامادە نەکردبوو کە ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی ئەو یانەیە لە ڕووی گۆڵ تۆمارکردنەوە لە بارودۆخێکی خراپدا بێت لەم وەرزەدا.

مارکا دوپاتیکردەوە، یانەی شاهانە بەهیچ شێوەیەک بیریان لەوە نەکردبووەوە لەم وەرزەدا تەنیا پشت بە ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ و خۆسێلۆ و برایم دیاز ببەستن لە هێڵی هێرشبردن و سەرکەوتووش نەبوون لە گواستنەوەی یەکێک لە هاری کەین و ئۆسیمین و ڤلاهۆڤیچ بە شێوازی خواستن.


خ . ک