خاڵە لاوازەکانی ریاڵ مەدرید ئاشکرابوون

PM:08:13:26/09/2023

8140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دوای دۆڕانی یەکەم یاری لەم وەرزەدا چوار کەموو کوڕی و خاڵی لاوازی ریاڵ مەدرید ئاشکرابوو

دۆڕانی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدریدی ڕکابەرلە دێربی پایتەختی ئیسپانیا چەند کەموکوڕییەکی ڕوونی یانە شاهانەکەی ئاشکرا کرد، سەرەڕای ئەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی بە شێواز و تاکتیکێکی جیاوازەوە هاتە ناو یاریگای ، میترۆ پۆلیتانۆوە ،بەڵام نەیتوانی لەگەڵ یانەی میوانداردا بگونجێت.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی چوار خاڵی لاواز و کەموکوڕی ئاشکرا کرد کە لە ریال مەدرید دەرکەوت، ئەمەش تیپی شاهانەی بەرەوڕووی یەکەم دۆڕانی لە لالیگا کردەوە.

یەکەمیان ،نەبوونی تەرکیز، پێدەچێت یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید کێشەیەکی دەروونییان هەبێت چونکە بە تەواوی سەرنجیان لەسەر یارییەکان دەستپێناکەن و ئەمەش لە یارییەکانی ڕابردوودا بە ڕوونی دەرکەوتووە، بەڵگەش بۆ ئەمە ئەوەیە لەکۆی شەش گۆڵی ئەم وەرزە کە لە ریاڵ مەدرید تۆمار کراوە پێنج گۆڵیان لە 20 خولەکی سەرەتادا بوون

دووەم ، دابەزینی ئاستی یاریزانەکانە ، بە پێچەوانەی وەرزی ڕابردوو ئاستی زۆرێک لەو یاریزانە دیارانەی کە پێشتر دەدرەوشانەوە ئێستا ئاستیان دابەزیوە، چ لە هێرشبردندا بێت یان بەرگری، جگە لەوەش یانەکە تووشی لاوازییەکی هەماهەنگی و ڕێکخستن بووە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستی بەکۆمەڵی تیپەکە هەبوو، ئەمەش پەیوەندی بە دوو بەرگریکارەوە هەیە کە بریتین لە داڤید ئالابا و ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر، جگە لە فێدریکۆ ڤالڤێردی یاریزانی ناوەڕاست و ڕۆدریگۆ گۆیسی بەرازیلی.

سێیەم ، شێوازی ئەنچیلۆتی ، دابەزینی ئاستی ڕیال مەدرید لە لالیگا ڕەنگە بەشێکی بگەڕێتەوە بۆ گۆڕینی شێوازی ئەنچیلۆتی، ڕەنگە ئەو شێوازەی ئێستا دەیگرێتەبەر بۆ یاریزانانی تیپەکە نەگونجێت یان بە شێوەیەکی گونجاو توانا تاکەکەسیەکانیان نەقۆزێتەوە.

چوارەم ، نەبوونی ژمارە نۆ ، یانەکە دوای رۆیشتنی کەریم بنزیمەی فەرەنسی بۆ یانەی ئیتتیحادی سعودی ، بە تەواوی شوێنی ئەو یاریزانەی پڕنەکردۆتەوە ، دوای ئەوەی تەنها یەک هەوڵیدا بۆ هێنانی هاری کەین و بەهۆی زۆری نرخەکەیەوە نەگەیشتنە رێککەوتن ، و دوای ئەویش خۆسێلۆی گەڕاندەوە یانەکەی و ئەویش تا ئێستا ئاستی وەک پێویست دەرنەکەوتووە.

ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزە لەکۆی ئەنجامدانی حەوت یاری شەش یاری بردۆتەوە ، بەڵام بەهۆی ناجێگیری ئاستی یانەکە شرۆڤەکارانی تۆپی پێ پێیان وایە بەم شێوازەی ئێستا ناتوانێ رکابەری بەدەست هێنانی سەرجەم نازناوەکان بکات .