PM:10:20:24/09/2023
472 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سۆن هیونگ مین بێڵ و هێنری تێدەپەڕێنێت و ژمارەیەکی پێوانەیی لە دێربی
باکووری لەندەن تۆمار دەکات.
سۆن بوو بە دووەم یاریزانی تۆتنهام لە دێربی باکووری لەندەن کە زۆرترین گۆڵی
تۆمارکردووە ، بە تۆمارکردنی حەوت گۆڵ کە پێش گاریس بێڵ کەوت کە پێنج گۆڵی تۆمارکردبوو.
هەروەها سۆن لە دێربی لەندەن گۆڵی زیاتری تۆمارکرد لەچاو یاریزانە سەرەکییەکانی
ئارسناڵ وەک تیری هێنری و ڕۆبن ڤان پێرسی کە هەریەکەیان پێنج گۆڵیان تۆمارکردبوو.
یاریزانە کۆرییەکە بووە یەکەم یاریزان
کە دوو گۆڵ بۆ تۆتنهام تۆمار بکات، لە یارییەکی دێربی لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە
خولی ئینگلتەرا ، دوای جۆن هێندری لە ساڵی 1993 .
لە کۆتاییدا سۆن بووە شەشەم یاریزان کە 150 گۆڵ بۆ یانەی تۆتنهام لە پاڵەوانێتییە
جیاوازەکاندا تۆمار بکات.