پەیامێکی میسی بڵاوکرایەوە

AM:11:54:09/10/2021

4044 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میسی بە دووری دەزانێت خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بۆ جاری حەوتەم بەدستبهێنێت و ستایشی مباپێش دەکات.

لیۆنێل میسی لە لێدوانێکدا بۆ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ ڕایگەیاند، بە شانازی دەزانێت یەکێکە لە پاڵێوراوان بۆ بەدەستهێنانی تۆپی ئاڵتونی و بردنەوەى خەڵاتەکەش بۆ جاری حەوتەم لە مێژووی خۆیدا بە دەستکەوتێکی گرنگ دەزانێت ئەگەر بەدەستی هێنا و لەهەمان کاتیشدا دڵخۆشە ئەگەر مباپێ و نەیمار و لێڤاندۆڤسکی و بنزیمە یەکێکیان خەڵاتەکە ببەنەوە کە لە ئێستادا ئەستێرەى دیاری تۆپی پێی ئاسمانی ئەوروپان.

میسی لە درێژەى لێدوانەکەى بۆ گۆڤارە فەڕەنسییەکە ئاشکراشیکرد، پێش پاریس یانەیەکی تر هەوڵی گواستنەوەى دا، بەڵام گفتوگۆکان لەگەڵ پاریس زوو کۆتایی هات و نەیمار و پۆچیتینۆش ڕۆڵیان لەو گرێبەستەدا هەبووە، هیواخوازیشە پاریس لەم وەرزەدا سەرجەم نازناوەکان بباتەوە.

 

میسی سەبارەت بە جێهیشتنی بەرشەلۆنە، نەیشاردەوە نیگەران بووە کاتێک گرێبەسـتێکی نوێی واژوو نەکرد و هەستی بە دڵە ڕاوکێ کردووە کە لە داهاتوودا چ یانەیەک هەڵدەبژێرێت تا درێژە بە کاروانی وەرزشی بدات و هاوکاتیش ڕوونیکردەوە هەرگیز ئەو ساتەى لە بیر ناچێت کە ناوبژیوانی فیکەى کۆتایی کۆپا ئەمریکای لێدا و جامەکەیان بەرزکردەوە و خەونی چەندین ساڵەى بە گریانی خۆشییەوە هاتە دی.