پۆچیتینۆ داوایەک لە میسی و نەیمار و رامۆس دەکات

PM:08:03:06/10/2021

5336 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پۆچیتینۆ داوای لە سێ ئەستێرەی یانەکەی دەکات بگەڕێنەوە ئاستە ڕاستەقینەکەی خۆیان.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی موڤ ستاری ئیسپانی، ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی داوای لە هەریەکە لە سێرخیۆ ڕامۆس و لیۆنێل میسی و نەیمار دا سیلڤای یاریزانانی یانەکەی کرد بگەڕێنەوە سەر ئاستە ڕاستەقینەکەی خۆیان.

پۆچیتینۆ وتی: دەزانم ڕامۆس ناتوانێت هەمان ئەو یاریزانە بێت کە لە ساڵی 2014دا بووە بەڵام پێویستە کاری زیاتر بکات لە پێناو گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان لە خێراترین کاتدا بە ئاستێکی بەرزەوە.

وتیشی: بە بڕوای ئێمە ئەوان یاریزانی نایاب و باشترینن، بەڵام دەبێت ئاستیان وەک ڕابردوو بەرزبکەنەوە چونکە بەو شێوەیە دەتوانن سەرجەم خەلاتەکان بەدەستبهێنن.

پۆچیتینۆ دوپاتیکردەوە کە لەسەر ڕاهێنەر پێویستە گونجاندنێکی تەواو لە نێو یاریزانانی پێکهاتەکەیدا دروستبکات بۆ ئەوەی لە یاریگادا بتوانن لە یارییەکاندا بە ئاسانی بردنەوە بەدەستبهێنن.

خ . ک