داهاتویی سۆمەر نادیارە

PM:06:19:29/07/2023

1580 جار خوێندراوەتەوە

+ -

داهاتویی یان سۆمەری گۆڵچی یانەی بایرن میونشن لەنێوان یانە باڤارییەکەی و ئینتەرمیلان تاوەکو ئێستا نادیارە و یاریزانەکەش قسە لەسەر داهاتوویی خۆی دەکات.

لە ئێستادا یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی گفتوگۆکانی لەگەڵ بەرپرسانی بایرن میونشن بەردەوامە بە ئامانجی ئەوەی گۆڵچییە 34 ساڵەکە لە گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا بگوازێتەوە ڕیزەکانی.

لەوبارەیەوە یان سۆمەر لەلێدوانێکدا بۆ پێگەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا دەڵێت" من ئێستا لە بایرن میونشنم و دڵخۆشم، دواتر دەبینن چی ڕوودەدات.

یانەی ئینتەرمیلان ئامادەیە چوار ملیۆن یۆرۆ بدات و یانە باڤارییەکەش دەیەوێت شەش ملیۆن یۆرۆ وەربگرێت کەمەرجی سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیەتی.

دوای ڕۆیشتنی ئۆنانا بۆ یانەی مانچستەر یونایتد لەئێستادا ئینتەرمیلان هەوڵەکانی چڕ کردوەتەوە بۆ گواستنەوەی گۆڵچییەکی بەتوانا بۆ ڕیزەکانی.