بنزیمە هەموو شتێکی ئاشکراکرد

AM:10:23:02/10/2021

4232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بنزیمە دوپاتیکردەوە کە مباپێ پێیوتوە دەیەوێت ئەزمونێکی نوێ تاقیبکاتەوە و پەیوەندیکردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە لەسەر کات وەستاوە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی، کەریم بنزیمەی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕایگەیاند کە کیلیان مباپێی هاونیشتمانی پێی وتوە دەیەوێت ئەزمونێکی نوێ تاقیبکاتەوە لە ژیانی وەرزشیدا.

بنزیمە وتی: بە دڵنیاییەوە مباپێ ڕۆژێک دێت بە درێسی ڕیاڵ مەدریدەوە یاریبکات بەڵام نازانم ئەو کاتە کەیە و هاتنی بۆ ڕیاڵ مەدرید تەنیا لەسەر کات وەستاوە.

وتیشی: ئامانجی یەکەمم بەدەستهێنانی تۆپی ئاڵتونی و تۆمارکردنی ژمارەیەک گۆڵ و خەڵاتە تاکە کەسییەکان نییە، ئامانجم بەدەستهێنانی بردنەوەیە لەهەموو یارییەکاندا لەگەڵ یانەکەم و هەڵبژاردەکەم چونکە بۆ ئەو مەبەستە دەچمە یاریگاوە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر ڕێژەی مسۆگەربونی لە گۆڵ تۆمارکردندا لە سەدا 40 بێت ئەوا بە دڵنیاییەوە تۆپەکە ئاراستەی ئەو هاوڕێیەم دەکەم کە ڕێژەی مسۆگەربوونی لە گۆڵ تۆمارکردندا لەمن زیاترە.

خ . ک