یاری دۆستانە.. بەرشەلۆنە بردنەوەی بەسەر کۆبی بەدەستهێنا

PM:04:03:06/06/2023

628 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یاریەکی دۆستانەدا بەرشەلۆنە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەر کۆبی بەدەستهێنا.

لە یاریەکی دۆستانەدا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە تەواوی ئەستێرەکانیەوە بەرامبەر یانەی ڤیسل کۆبی ژاپۆنی یاریکرد کە ئەندریاس ئینێستای یاریزانی پێشووی یانە کەتەلۆنیەکە یاری بۆ دەکات.

یاریەکە لە یاریگای کۆبی لە ژاپۆن بەڕێوەچوو، تایمی یەکەم بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی بەرشەلۆنە کۆتاییهات، گۆڵەکانیش فرانک کیسێ و ئیریک گارسیا لە خولەکەکانی 16 و 19 تۆماریانکرد.

لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی هەردوو یانە چەند هەوڵێکیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵ بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجام یاریەکە بە هەمان ئەنجامی تایمی یەکەم کۆتاییهات.

یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستاوە پشووەکانی دەستپێدەکات دوای تەواو بوونی ئەم وەرزە و بڕیارە لە 22ی مانگی حەوتدا ئامادەکارییەکانیان بە چەند یاریەکی دۆستانە بۆ وەرزی داهاتوو دەستپێبکات.

خ . ک