PM:08:24:02/06/2023
448 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕابیتەی خولی ئیتاڵیا
باشترینەکانی ئەم وەرزەی دیاریکرد و پشکی شێری خەڵاتەکان بەر ناپۆلی کەوت.
ڕابیتەی یانەکانی خولی
ئیتاڵیا بەشێوەیەکی فەرمی باشترینەکانی ئەم وەرزەی خولەکەی دیاریکرد کە تیایدا
زۆینەی خەڵاتەکان بەخشرانە یانەی ناپۆلی کە بووە پاڵەوانی ئەم وەرزە.
لەسەر ئاستی باشترین
ڕاهێنەری ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا لوسیانۆ سپالێتی ئیتاڵی ڕاهێنەری یانەی ناپۆلی
وەک باشترین ڕاهێنەر دیاریکرا دوای ئەوەی سەرکردایەتی یانەکەی کرد و نازناوەکەیان
بەدەستهێنا.
کڤاراتسخیلیا دوای ئەو
ئاستە بەرزەی پێشکەشی کرد وەک باشترین یاریزان دیاریکرا و ڤیکتۆر ئۆسیمینی نێجیریش
وەک باشترین هێرشبەری خولەکە هەڵبژێردرا کە توانی ببێتە گۆڵکاری ئەم وەرزە، لەسەر
ئاستی بەرگریش کیم مین جای بەرگریکاری ناپۆلی وەک باشترین بەرگریکار دیاریکرا.
نیکۆلۆ بارێلای یاریزانی
ئینتەرمیلان بووە باشترین یاریزانی هێڵی ناوەڕاست و ئیڤان پرۆڤیدێلی گۆڵپارێزی
لازیۆ وەک باشترین گۆڵپارێزی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا دیاریکرا.
نیکۆلۆ فاگیۆلی ئەستێرەی
یانەی یۆڤانتۆسیش وەک باشترین یاریزانی لاوی خولەکە دیاریکرا.