PM:04:03:02/06/2023
472 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیبراهیمۆڤیچ
دوپاتیکردەوە گرێبەستێکی لەلایەن مۆنزاوە بۆ ئامادەکراوە بەڵام تا ئێستا نازانێت
وەرزی داهاتوو لە کام یانە یاریدەکات.
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی
سویدی و یاریزانی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی فوتبۆل
ئیتاڵیا رایگەیاند، یانەی مۆنزا کە بێرلسکۆنی سەرۆکایەتی دەکات گرێبەستێکیان
ئامادەکردووە تا پێشکەشی بکەن.
ئیبراهیمۆڤیچ وتی: گرێبەستەکەی
مۆنزا بۆ ماوەی یەک وەرزە تا پەیوەندیان پێوە بکەم بۆ وەرزی داهاتوو بەڵام تا
ئێستا چارەنووسی خۆم یەکلانەکردووەتەوە.
وتیشی: دڵنیا نیم لە
داهاتووی خۆم کە ئایا دەچمە مۆنزا یان وێستگەیەکی تر تاقیدەکەمەوە یا ئەوەی کە
لەگەڵ میلان بەردەوام دەبم و گرێبەستەکەم نوێدەکەمەوە، لە داهاتوودا بزاین چی
روودەدات.
ئیبرا دوپاتیکردەوە کە
شانازی بەوەوە دەکات یاری بۆ یانەی ئەی سی میلان ئەنجامدەدات و خۆی بە یاریزانێکی
گەورەی میلانۆ دەزانێت.
ئیبرا رەتیکردەوە کە
بیری لە وازهێنانی لە یاریکردن کردبێتەوە و بەهیچ شێوەیەک نایاەوێت لە کۆتایی
وەرزدا ئەو بڕیارە بدات بەڵام دەبێت توانای جەستەیی باشتر بکاتەوە و هاوسەنگی بۆ
خۆی بدۆزێتەوە تا بتوانێت بەردەوام بێت لە یاریکردن.
خ . ک