PM:02:58:02/06/2023
424 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینزاگی دوپاتیکردەوە
یانەکەی پاڵێوراوی یەکەم نییە بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنز لیگ بەڵام هەموو
هەوڵێکیش دەدەن.
سیمیۆنی ئینزاگی
راهێنەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی، لە لێدوانێکید بۆ پێگەی فوتبۆل ئیتاڵیا
رایگەیاند، یانەکەی پاڵێوراوی یەکەم نییە بۆ بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنز
لیگ.
ئینزاگی وتی: ئێمە
رووبەڕووی یەکێک لە باشترین و بەهێزترین تیپەکانی ئەم وەرزە دەبینەوە کە مانچستەر
سیتیە و هەمووان دەزانن لە چ ئاستێکدان .
وتیشی: بە دڵنیاییەوە
تەنیا بە ئامانجی بردنەوە دەچینە یاریگاوە و لە تۆپی پێشدا هەموو ئەنجامێک ئەگەری
رودانی هەیە، سەلماندوشمانە کە توانای بەدەستهێنانی ئەنجامی زۆر باشمان هەیە.
دەشڵێت، گەشتێکی دوور و
درێژ و سەختمان بڕیوە و شایستەی ئەوە بووین کە سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنز
لیگ بەدەستبهێنین و شانازیش دەکەین کە دوای چەندین ساڵ یانەیەکی ئیتاڵی گەیشتە
یاری کۆتایی ئەو پاڵەوانێتیە.
رونیشیکردەوە، هەموو
شتێکیان کردووە لەپێناو گەیشتنە بە یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ و دەیانزانی کە
رووبەڕووبونەوەی ئەی سی میلان جیاواز دەبێت لە یانەکانی تر چونکە ئەوە یاری دێربیە
و گرنگی تایبەتی خۆی هەیە.
دەشڵێت، یاریزانەکانم
ئاستێکی نایابیان بەرامبەر میلان پێشکەشکرد بەتایبەت لە یاری چووندا کە لە
توانایاندا بوو گۆڵی زیاتریش تۆمار بکەن و شێوازێکی نا ئاساییان پێشکەشکردووە لەو
یاریەدا.
خ . ک