ئینتەرمیامی یەکەم گرێبەستی پێشکەشی مێسی کرد

PM:10:43:01/06/2023

928 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دوای ڕاگەیاندنی جێهێشتنی پاریس بەرپرسانی ئینتەرمیامی گرێبەستێکی فەرمیان پێشکەشی میسی کردووە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکانی ئیسپانیا ووردەکاری ئەو گرێبەستەیان ئاشکراکرد کە یانەی ئینتەرمیامی ئەمریکی پێشکەشی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی یاریزانی ئێستای پاریس سان جێرمانی کردووە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ڕایگەیاند کە یانە ئەمریکیەکە گرێبەستێکی بۆ ماوەی چوار وەرز پێشکەشی میسی کردووە کە مووچەیەکی ساڵانەی بەبڕی 50 ملیۆن یۆرۆ لەخۆگرتووە.

ڕۆژنامەکە ڕونیشیکردەوە کە ئەو گرێبەستەی یانە ئەمریکیەکە زۆرباشتر نیە لەو گرێبەستەی کە یانەی هیلالی سعودی پێشکەشی یاریزانەکەی کردوە کە دەیکاتە خاوەنی بەرزترین مووچە لەمێژوودا.

سپۆرت ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو گرێبەستە ڕەنگە دەرگا بەڕووی سیناریۆیەکی نوێدا بکاتەوە وەک ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردەوە کە ڕەنگە میسی لەڕێگەی یانە ئەمریکیەکەوە بەشێوەی خواستن بگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە.