PM:10:09:01/06/2023
1764 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بایرن میونشن بڕیاریداوە کە مانێ و سانێ و گنابری بفرۆشێت و چاوەڕێی گرێبەستی گونجاو دەکات.
ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی ئاماژەی بەوەکرد کە کارگێڕی بایرن میونشن هەوڵدەدات خۆی لە سیانەی لیرۆن سانێ و سادیۆ مانێ و سێرج گنابری ڕزگاربکات و لەگواستنەوەی هاوینەدا بیانفرۆشێت.
بایرن میونشن پێش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە جولیان ناگلیسمانی دوورخستەوە و تۆماس تۆخێلی کردە ڕاهێنەری یانەکەی کە سەرکەوتوو بوون لەبەدەستهێنانی نازناوی خولی ئەڵمانیا.
ڕۆژنامەکە ڕونیکردەوە کە بایرن میونشن لەئێستادا هەوڵدەدات ئەو سێ یاریزانەی یانەکەی بفرۆشێت چونکە بیر لەوە دەکاتەوە گرێبەستی نوێ ئەنجام بدات کە سوودی زیاتر بە یانەکە بگەیەنێت.
سەرەڕای ئەوەی بایرن میونشن لە هاوینی ڕابردوو سادیۆ مانێی بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ لە لیڤەرپوڵەوە گواستەوە ڕیزەکانی بەڵام ئەو یاریزانە سەنیگالیە نەیتوانی خۆی لەگەڵ کەشی یانە باڤاریەکەدا بگونجێنێت و لەپیکهاتەی سەرەکی دوورکەوتەوە.