میلان پاداشتی ماینانی گۆڵچی دەکات

PM:11:46:31/05/2023

408 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی میلان بەنیازن پاداشتی ماینانی گۆڵچی بکەن بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و زیادکردنی مووچەکەی.

مایک ماینانی فەرەنسی و گۆڵچی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە هاوینی 2021 لە یانەی لیلی فەرەنسیەوە بە گرێبەستێکی پێنج وەرزی پەیوەندیکرد بە یانە ئیتاڵیەکەوە و یەکێکە لە یاریزانە ئاستبەرزەکانی ئەو یانەیە.

راپۆرتە رۆژنامەنوسییەکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، بەرپرسانی یانەی ئەی سی میلان دەیانەوێت کۆبونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی گۆڵچیە فەرەنسیەکەیان بکەن.

رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت ئاشکرایکردووە، کارگێڕی میلان بە نیازن پاداشتی ماینانی گۆڵچی یانەکەیان بکەن بە زیادکردنی مووچەکەی بۆ بڕی چوار ملیۆن یۆرۆ لە کاتێکدا مووچەی ساڵانەکەی ئێستای دوو ملیۆن و چوار سەد هەزار یۆرۆیە لەبەرامبەردا گرێبەستەکەی تا هاوینی 2028 درێژبکاتەوە لەگەڵیاندا.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئاستبەرزی ماینان لە یارییەکانی یانەکەدا و پارێزگاری کردن لێی لە ترسی یانە گەورەکانی ئەوروپا هۆکاری ئەوەیە کە یانە ئیتاڵیەکە هەوڵی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بدەن و مەرجی هەڵوەشاندنەوەشی زیاد بکەن.
خ . ک