خولی سعودیە.. نەسر بە بێ رۆناڵدۆ لە فەتحی بردەوە

PM:11:31:31/05/2023

532 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی سعودیە نەسر بە بێ رۆناڵدۆ لە فەتحی بردەوە و ئیتیحاد و هیلال بردنەوەیان بەدەستهێنا.
لە کۆتا هەفتەی یارییەکانی خولی رۆشنی سعودیە، یانەی نەسر بە بێ ئامادەبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ میوانداری یانەی فەتحی کرد.
یاریەکەش بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی نەسر کۆتاییهات، گۆڵەکانیش تالێسکا دوو گۆڵ و محەمەد مەران لە خولەکەکانی 5 و 66 و 72 تۆماریانکرد.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی ئیتیحادی پاڵەوان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە تائی بردەوە و هیلالیش بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردنەوەی بەسەر رائید بەدەستهێنا.
بەو ئەنجامانە، ئیتیحاد بە 72 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندیدایە و پێشتر پاڵەوان بوونی مسۆگەر کردبوو، نەسر بە 67 خاڵ لە پلەی دووەمدایە.
خ . ک