دالۆت گرێبەستەکەی لەگەڵ مان یونایتد نوێکردەوە

PM:11:23:31/05/2023

272 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دالۆت گرێبەستەکەی لەگەڵ مان یونایتد تا 2028 نویکردەوە و دوپاتیکردەوە شانازی دەکات یاری بۆ ئەو یانەیە دەکات.

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوە کە گرێبەستی دێگۆ دالۆتی بەرگریکاری پورتوگالی یانەکەیان نوێکردووەتەوە بۆ ماوەی چەند ساڵێک.

یانەکە ئاشكرایکردووە، گرێبەستە نوێیەکەی دالۆت لەگەڵیاندا تا هاوینی ساڵی 2028ە لەگەڵ ئەگەری نوێکردنەوەی بۆ یەک ساڵیتر لە کاتێکدا گرێبەستەکەی ئێستای لە هاوینی 2024 کۆتاییدەهات.

دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، دالۆت وتی: یاریکردن بۆ مانچستەر یونایتد و پۆشینی درێسی ئەو یانەیە یەکێکە لە بەرزترین پاداشتەکان کە دەتوانیت لە تۆپی پێدا بەدەستیبهێنیت و شانازی دەکەم بە یاریکردن بۆی.

وتیشی: لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا چەندین ساتی نایابمان بەڕێکردووە لەگەڵ یاریزانەکانی هاوڕێمدا، ئێستا زۆر پێگەیشتووم و لە رۆژی پەیوەندی کردنمەوە خولیای یاریکردنم بۆ ئەم یانەیە زیادیکردووە.

دەشڵێت، لە ئێستادا من و سەرجەم یاریزانەکان سەرنجمان لەسەر یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرایە بەرامبەر مانچستەر سیتی، هەموو کارێک دەکەین لە پێناو یانەکەمان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان.
خ . ک