بەنرخترین یانەکانی جیهان کامانەن؟

PM:11:05:31/05/2023

624 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید بەنرخترین یانەی جیهانە و شەش یانەی پریمەر لیگیش لە 10 پلەی یەکەمدان.

پێگەی فۆربسی جیهانی لە ریزبەندیەکدا بەنرخترین یانەکانی جیهانی بڵاوکردەوە کە تیایدا یانەی شاهانە لە پلەی یەکەمدایە و شەش یانەی پریمەر لیگیش لە 10 پلەی یەکەمدا بوونیان هەیە.

بە پێی ریزبەندیەکە، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە پێشەنگی بەنرخترین یانەکانی جهیاندایە بە شێوەیەک کە نرخەکەی لە بەهای بازاڕەکانی جیهاندا شەش ملیار و 700 هەزار دۆلارە.

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە پلەی دووەمی ریزبەندیەکەدایە بە نرخی شەش ملیار دۆلار و بەرشەلۆنەی ئیسپانیش نرخەکەی پێنج ملیار و پێنج سەد ودە ملیۆن دۆلارە و لە پلەی سێیەمدایە.

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە پلەی چوارەمی بەنرخترین یانەکانی جیهاندایە بە نرخی پێنج ملیار و 290 ملیۆن دۆلار، مانچستەر سیتی ئینگلیزیش بە نرخی چوار ملیار و 990 ملیۆن دۆلارە و لە پلەی پێنجەمدایە.

هەریەکە لە یانەکانی بایرن میونشن بە نرخی چوار ملیار و 860 ملیۆن دۆلار و پاریس سان جێرمان بە چوار ملیار و 210 ملیۆن دۆلار و چێڵسی بە نرخی سێ ملیار و 100 ملیۆن دۆلار لە پلەکانی شەشەم تا هەشتەمدان، تۆتنهام و ئارسناڵیش لە پلەکانی نۆیەم و دەیەمدان.
خ . ک