مان سیتی شوێنگرەوەی گوندۆگانی دیاریکردووە

PM:09:11:31/05/2023

440 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی مانچستەر سیتی هەوڵەکانیان بۆ ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ کۆڤاسیچ دەستپێکردووە.

فابریزیۆ رۆمانۆی شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان رایگەیاند، بەرپرسانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی هەوڵەکانیان بەمەبەستی گرێبەستکردن لەگەڵ ماتیۆ کۆڤاسیچی کرواتی و یاریزانی یانەی چێڵسی دەستپێکردووە.

فابریزیۆ دوپاتیکردووەتەوە، کارگێڕی یانەکەی شاری مانچستەر کۆبونەوەیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانەدا کردووە و گفتوگۆکانیان بە باشی بەڕێوەچووە و لەسەر کۆی مەرجە تاکە کەسییەکان رێککەوتون.

دەشڵێت، بە دڵنیاییەوە یانەی چێڵسی دەستبەرداری کۆڤاسیچ دەبن ئەگەر نرخێکی گونجاویان پێشکەش بکرێت چونکە دەیانەوێت کەمێک داهاتی یانەکەیان هاوسەنگ بکەنەوە بەهۆی خەرجکردنی بڕە پارەیەکی زۆر لە گواستنەوەی یاریزاناندا.

لەلایەکی ترەوە، پێگەی دۆن بالۆنی بەڕیتانی رایگەیاندوە، ئامانج لە هەوڵی گواستنەوەی کۆڤاسیچ لە پێناو ئەوەیە کە ببێتە شوێنگرەوەی ئیلکای گوندۆگان چونکە ئەگەری رۆیشتنی زۆرە لەو یانەیەدا، جگە لەویش فابیان رۆیزی یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان بژاردەیەکی ترە لەلایەن بەرپرسانی مان سیتیەوە.


خ . ک