محەمەد سەڵاح دەیەوێت بچێتە ریاڵ مەدرید

PM:07:59:31/05/2023

700 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەڵاح دەیەوێت لیڤەرپوڵ جێبهێڵێت و بەڕێوەبەری کارەکانیشی ئەو یاریزانەی پێشکەشی لیڤەرپوڵ کردووە.

تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردەوە، محەمەد سەڵاحی میسری و هێرشبەری یانەی لیڤەرپوڵ دەیەوێت لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا ریزەکانی یانەکەی جێبهێڵێت.

تۆڕەکە رایگەیاندوە، سەڵاح ئامانجی ئەوەیە لە وەرزی داهاتوودا وێستگەیەکی نوێ لە کاروانە وەرزشیەکەیدا تاقی بکاتەوە و ئارەزووی ئەوە دەکات بچێتە خولی ئیسپانیا.

ئاشكراشیکردووە، بەڕێوەبەری کارەکانی محەمەد سەڵاح ئەو یاریزانەی پێشکەشی یانەی ریاڵ مەدرید کردووە کە گرێبەستی لەگەڵدا ئیمز ابکەن تا وەرزی داهاتوو درێسی ئەو یانەیە بپۆشێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەری چوونی هێرشبەرە میسریەکە بۆ یانەی شاهانە هەیە چونکە یانە ئیسپانیەکە بەدوای بەهێزکردنی پێکهاتەکەیدا هەنگاو دەنێت و ناشتوانێت گرێبەست لەگەڵ مباپێ و هالاند بکات لەبەرئەوە چوونی سەڵاح بۆ ئەو یانەیە ئەگەرێکی کراوە دەبێت.

رونیشیکردووەتەوە، بەرپرسانی لیڤەرپوڵ ریگری ناکەن لە رۆیشتنی محەمەد سەڵاح لە یانەکەیان بەڵام بەرامبەر بڕی 50 ملیۆن پاوەند تا بتوانن بەو بڕە پارەیە و فرۆشتنی چەند یاریزانێکی تر گرێبەستی نوێ ئەنجامبدەن.

خ . ک