بنزیمە و ڕیاڵ مەدرید خۆیان یەکلا دەکەنەوە

PM:07:26:31/05/2023

588 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کەریم بنزیمەی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی ئەنجام دەدات و داهاتوویی خۆی یەکلا دەکاتەوە.

لە ئێستادا داهاتوویی کەریم بنزیمەی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەنادیاری ماوەتەوە لەگەڵ یانەکەی و لەگەڵ ئەمانەشدا چەندین گرێبەستی پێشکەش کراوە، لەکاتێکدا گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لە هاوینی ئەمساڵ کۆتایی دێت و لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوەی بۆ ساڵێکی تر.

ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"، ئەوەی بڵاوکردوەتەوە کە پێرێزی سەرۆکی یانەکە و بنزیمە کۆبونەوەیەکی چەند کاتژمێرییان لەسەر چارەنوسی یاریزانەکە ئەنجامداوە بۆ یەکلا کردنەوەی داهاتوویی.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردوە کە بەرپرسانی یانە مەدریدییەکە ئارەزوو دەکەن یاریزانە فەرەنسیەکە بۆ وەرزێکی تر بەردەوام بێت، بەڵام لەکۆتایدا ڕێز لەبڕیاری ئەو ئەستێرەیەی یانەکە دەگرن بۆ هەر بڕیارێک.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانیش باس لەوەدەکەن کە ئۆفەرەکانی سعودییە بۆ گواستنەوەی بنزیمە دەگەنە 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی دوو وەرز و بەبێ هیچ باجێک.