کاساس گۆڕانکاری لە هەڵبژاردەی عێراقدا دەکات

PM:07:03:31/05/2023

388 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاساس گۆڕانکاری لە پێکهاتەی عێراقدا دەکات و چاودێری هەڵبژاردەی لاوانی کردووە و گرنگی بە یاریزانە پیشەگەرەکانیش دەدات.

خیسۆس کاساسی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بە نیازە کۆبونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ ستافی یاریدەدەری ئەنجامبدات بەمەبەستی دیاریکردنی لیستی کۆتایی هەڵبژاردەکەی بۆ یاریە دۆستانەکان و بەشداریکردن لە جامی ئاسیادا.

کاساس بە نیازە گۆڕانکاری لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی عێراقدا بکات بەشێوەیەک لە ئێستادا چەندین بژاردەی جیاوازی لەبەردەستدایە بەهۆی بوونی دەرکەوتنی چەند بەهرەمەندێکی نوێ و یاریزانە پیشەگەرەکان.

کاساس لە ماوەی رابردوودا بە تایبەت لە کاتی یارییەکانی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە جامی جیهانی لاوان چاودێریەکی وردی یاریزانە لاوەکانی کردووە و سەرسام بووە بە ئاستی چەند یاریزانێک کە گرنگترینیان یوسم ئەلئەمینی و ئەلیکساندەر ئۆراها و کازم رەعد و عەلی جاسم.

لەلایەکی ترەوە ئەو راهێنەرە لە ماوەی داهاتوودا بەتایبەت یاریە دۆستانەکان ژمارەیەک یاریزانی زۆر لە خولەکانی ئەوروپا دەگەڕێنێتەوە تا بزانێت ئاستیان چۆنە بە نمونەش زیدان ئیقبال و پێشەنگ عەبدوڵا و میرخاس دۆسکی و کیڤن یەعقوب و ئەمیر عەماری.

 ز ن