مارتینێز: رۆناڵدۆ سەرکردەی هەڵبژاردەکەمانە

PM:06:13:31/05/2023

260 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مارتینێز دوپاتیکردەوە رۆناڵدۆ سەرکردەی هەڵبژاردەکەیانە و سوود لە ئەزمونەکەی دەبینن.

رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال لە لێدوانێکیدا بۆ رادیۆی تووکسپۆری بەڕیتانی رایگەیاند، کریستیانۆ رۆناڵدۆ نایەوێت لە هەڵبژاردەی پورتوگال دووربکەوێتەوە .

مارتینێز وتی: رۆناڵدۆ هاوشێوەی سەرکردەیەکی راستەقینەیە و دەیەوێت لە یاریکردن بۆ هەڵبژاردەکەی بەردەام بێت و ئێمەش ئامانجمان ئەوەیە کە سوود لە ئەزمونە زۆرەکەی وەربگرین.

وتیشی: رۆناڵدۆ لە مۆندیالی 2022دا کاتی زۆر سەختی تێپەڕاندووە بەتایبەت دوای ئەوەی ماڵئاواییانکرد لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا و ئێستاش ئامانجی ئەوەیە لە سەردەمی نوێی هەڵبژاردەکەدا جێدەستی هەبێت.

دوپاتیکردەوە، رۆناڵدۆ ئەزمونێکی تۆمارکردووە لە تۆپی پێدا کە هیچ یاریزانێکی تر ناتوانێت دووبارەی بکاتەوە کە ئەویش بەشداریکردنیەتی لە 200 یاری بۆ هەڵبژاردەی پورتوگال و دەبێت شارەزاییەکەی لە ژووری جلگۆڕیندا بەکاربهێنن.

خ . ک