PM:03:54:31/05/2023
408 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تۆتنهام ڕێگە بە هارى کەین
نادات پەیوەندى بە مانچستەرەوە بکات و یاریزانەکەش دوو بژاردەى لەبەردەمدایە.
ڕۆژنامەى میرەرى
بەریتانى لە مانشێتى نوێترین بڵاوکراوەیدا داوا لە هارى کەینى هێرشبەرى تۆتنهام
دەکات پەیوەندیکردن بە مانچستەر یونایتدەوە لەبیر بکات و دەڵێت "دانێل لیڤى
سەرۆکى تۆتنهام بە کینى وتووە پێویستە بمێنێتەوە یان بچێتە دەرەوەى پریمەر
لیگ".
میرەر ئاماژەى
بەوەکردووە، لیڤى سورە لەسەر ئەوەى کەین بە هیچ یانەیەکى پریمەر لیگ نەفرۆشێت، کە
گرێبەستەکەى 12 مانگى ماوە و لە هاوینى 2024دا کۆتایى دێت.
گواستنەوەى کەین
دیارترین ئامانجى ئیریک تین هاگى ڕاهێنەرى شەیتانە سورەکەیە، بەڵام تۆتنهام سەرکێشى
دەکات بەوەى لە هاوینى 2024دا بەبێ بەرامبەر هێرشبەرەکەى لەدەستبدات، لە جێگەى
ئەوەى سود لە بڕى گرێبەستەکەى وەربگرێت بە فرۆشتنى لە مێرکاتۆى هاوینەى داهاتوودا.
میرەر باسى لەوەشکردووە،
ئەگەرى ڕۆیشتنى کەین بەبێ بەرامبەر لە هاوینى 2024 ڕێگرى لە یانەکانى دەرەوەى
پریمەر لیگ دەکات ئۆفەرى گرانبەهاى پێشکەش نەکەن لە هاوینى داهاتوودا، بەمەش ئەگەرى
مانەوەى لە تۆتنهامدا زیاتردەبێت.
کەین، کە لە 2013وە یارى
بۆ تۆتنهام دەکات، لەو کاتەوە لە 435 یاریدا 280 گۆڵ و 64 ئەسیستى تۆمارکردووە،
بەڵام تا ئێستا هیچ نازناوێکى لەگەڵدا بەدەستنەهێناوە.
هارى کینى 29 ساڵ هێرشبەرى
تۆتنهام یەکەم یاریزانە لە مێژووى خولى نایابى ئینگلتەرا لە یەک وەرزدا گۆڵ لە 10
یانە تۆماربکات لە یارى چوون و گەڕانەوەدا.
گ . ف