بەرشەلۆنە جێگرەوەى بۆسکێتسى دیاریکردووە

PM:03:22:31/05/2023

1896 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە بۆ جێگەى بۆسکێتس هەوڵى گواستنەوەى کیمیچ دەدات و بایرن میونشنیش نایەوێت دەستبەردارى بێت.

ڕۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى ئیسپانى بڵاویکردەوە، یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى سەرسام بە جۆشوا کیمیچى یاریزانى هێڵى ناوەڕاستى یانەى بایرن میونشنى ئەڵمانى ودەیەوێت گرێبەست ىلەگەڵ بکات بۆ جێگەى سێرجیۆ بۆسکێتس، کە ئەم ڕۆیشتنى لە یانە کەتەلۆنیەکە لە کۆتایى ئەم وەرزەدا ڕاگەیاندووە.

مۆندۆ ئاماژەى بەوەکردووە، گرنگترین مامەڵە لەلایى بەرشەلۆنە گەڕاندنەوەى لیۆنێل میسى یاریزانى پاریس سان جێرمانە و لە ئەگەرى گەڕانەوەیدا ئەوا یانە کەتەلۆنیەکە بە چاوێکى ترەوە لە گرێبسەتەکانى تر دەڕوانێت.

بەرشەلۆنە دەیەوێت لە ڕێگەى چاڤییەوە کیمیچ ڕازى بکات پەیوەندى بە ڕیزەکانیەوە بکات، بەڵام بایرن میونشن دەستبەردارى کیمیچ نابێت.

مۆندۆ باسى لەوەشکردووە، یانە باڤاریەکە دەبێت قوربانى بدات بۆ ئیمزاکردنى گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێکى ناوازە، بەڵام نایەوێت قوربانیدانەکەى بە کیمیچ بێت، لەبەرامبەردا ئامادەیە دەستبەردارى لیۆن گۆریتسکا بێت لە مێرکاتۆى هاوینەى داهاتوودا.

گ . ف