چارەنوسى نەیمار بەدەست قەتەریەکانە

PM:03:02:31/05/2023

448 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەیمار لە نێوان پاریس و مانچستەر یونایتددایە و چارەنوسى بە قەتەریەکانەوە بەسراوەتەوە.

تۆڕى فوت مێرکاتۆى فەڕەنسى بڵاویکردەوە، نەیمار دا سیلڤاى بەڕازیلى هێرشبەرى یانەى پاریس سان جێرمان خۆى وادەبینێت پەیوەندى بە یانەى مانچستەر یونایتدەوە دەکات یان لە یانە پاریسیەکەدا بەردەوام دەبێت.

فوت مێرکاتۆ ئاماژەى بەوەکردووە، پەیوەندیکردنى نەیمار بە شەیتانە سورەکەوە، بەندە لەسەر کۆنتڕۆڵکردنى زۆربەى پشکەکانى یانە ئینگلیزیەکە لەلایەن قەتەریەکانەوە.

ڕۆژنامەى لیکیپی فەڕەنسیش لە چەند ڕۆژى کەمى ڕابردوودا بڵاویکردەوە، کە گفتوگۆکان لە ئارادان لە بارەى گواستنەوەى هێرشبەرە بەڕازیلیەکە بۆ مانچستەر یونایتد.

لیکیپ دووپاتیکردبووەوە، کە نەیمار ئۆفەرێکى گرانبەهاى لە یانەیەکى سعودییەوە ڕەتکردووەتەوە وەک هەوڵدانێک بۆ پەیوەندیکردن بە مانچستەرەوە.

گرێبەستەکەى نەیمارى 31 ساڵ لەگەڵ پاریس لە هاوینى 2027 کۆتایى دێت و دەوترێت بەجددى بیر لە بەجێهێشتنى یانەکەى دەکاتەوە لە مێرکاتۆى هاوینەى داهاتوودا.

گ . ف