ئامارەکانى یۆرۆپا لیگ و دوو یانەکەى یارى کۆتایى ئەمشەو بزانە

PM:01:59:31/05/2023

464 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمشەو یارى کۆتایى یۆرۆپا لیگ بەڕێوەدەچێت و ڕۆما و سیڤییە کێبڕکێ لەسەر نازناوەکە دەکەن.

ئەمشەو کاتژمێر 10ى شەو لە یاریگاى بۆشکاش ئەرینا لە بۆداپێستى پایتەختى هەنگاریا یارى کۆتایى خولى ئەوروپا لە نێوان هەردوو یانەى ڕۆماى ئیتاڵى و سیڤییەى ئیسپانیدا ئەنجام دەدرێت.

ئەنتۆنى تایلۆرى ئینگلیزى ناوبژیوانى سەرەکى یارییەکە دەبێت، بەهاوکارى گارى بێسویک و ئادەم نوون، هاوکات ناوبژیوانى چوارەمیش مایکڵ ئۆلیڤەر دەبێت.

پێشتر ڕۆما و سیڤییە جارێک لە خولى ئەوروپا ڕووبەڕووى یەکبوونەتەوە لە قۆناغى 16ى وەرزى 2019 بۆ 2020، کە بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر لە سودى سیڤییە کۆتایى هات و یارییەکەش بەهۆى کۆرۆناوە لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.

سیڤییە شەش جار نازناوى یۆرۆپا لیگى بەدەستهێناوە، کە ئەمەش ژمارەیەکى پێوانەییە، بەڵام ڕۆما تا ئێستا نەبووە بە پاڵەوانى خولەکە.

ئامارەکانی ئەم وەرزەی یۆرۆپا لیگ

140 یاری

379 گۆڵ

685 کارتی زەرد

29 کارتی سوور

فاینۆرد بەهێزترین هێڵی هێرشبردن (23 گۆڵ)

ئامارەکانی سیڤییە لە یۆرۆپا لیگی ئەم وەرزەدا

8 یاری

4 بردنەوە

2 یەکسانبوون

2 شکست

13 گۆڵی تۆمارکردووە

7 گۆڵی لێکراوە

25 کارتی زەرد

1 کارتی سوور

ئامارەکانی رۆما لە یۆرۆپا لیگی ئەم وەرزەدا

14 یاری

7 بردنەوە

3 یەکسانبوون

4 شکست

20 گۆڵی تۆمارکردووە

10 گۆڵی لێکراوە

32 کارتی زەرد

1 کارتی سوور

مێژووی رووبەڕووبونەوەی سیڤییە و رۆما

1 یاری

ساڵی 2020

لە قۆناغی (16)ی یۆرۆپا لیگ

سیڤییە 2 – 0 رۆما

زۆرترین نازناو لە مێژووی یۆرۆپا لیگدا

سیڤییە 6 نازناو

لیڤەرپوڵ 3 نازناو

یۆڤانتۆس 3 نازناو

ئینتەر 3 نازناو

ئەتلەتیکۆ مەدرید 3 نازناو

گ . ف