لە ئینگلتەرا هەر یانەیەک سەرپێچى بکات 12 خاڵى لێدەبڕدرێت

PM:12:39:31/05/2023

408 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سزایەکى قورسى ئەو یانانە دەدرێت، کە ڕاهێنەر و یاریزانەکانیان هەڵسوکەوتى نادرووستى قورس ئەنجام دەدەن لە یاریگاکاندا.

یەکێتى تۆپى پێى ئینگلتەرا ڕایگەیاند، یانە جەماوەریەکان لە ئینگلتەرا ڕووبەڕووى لێبڕینى 12 خاڵ دەبنەوە، لە ئەگەرى دووبارەکردنەوەى هەڵسوکەوتى نادرووستى قورس لەلایەن ڕاهێنەر و یاریزانەکانیانەوە.

ئەم بڕیارە، کە ڕەزامەندى دەستەى ڕێکخستنى تۆپى پێى وەرگرتووە، ئەنجومەنى یەکێتى ناوبراو پەسەندیان کردووە، دواى ئەوەى بە کۆدەنگى ڕەفتارى نەشیاویان بە کێشەیەکى گەورە دانا لە یاریگاکانى تۆپى پێدا.

ئاژانسى هەواڵى بەریتانیا بی ئەى میدیا بڵاویکردەوە، جۆرى سزادانەکان لە نێوان شکاندنى سێ بۆ 12 خاڵدایە لەو یانانەى تێوەدەگلێن لە سەرپێچییەکانى وەک دەستدرێژیکردن یان هەواڵدان بۆ ئەو کارە، یان لێدانى جەستەیى یان هەوڵدان بۆ ئەو کارە بەرامبەر ناوبژیوانان، کە پشت دەبەستێت بە ژمارەى سەرپێچییەکان لە ماوەى 12 مانگدا.

مارک بۆلینگهامى سەرۆکى جێبەجێکارى یەکێتى تۆپى پێى ئینگلتەرا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى ناوبراو ئاماژەى بەوەکرد، ئەمە هەنگاوێکى گرنگە بۆ یانە جەماوەریەکان لە ئینگلتەرا، کە بەڕوونى پابەدبوونیان دیارى دەکات لە چارەسەرکردنى ڕەفتارە نەشیاوەکاندا و دەشڵێت "لە وەرزى داهاتووەوە ئەو ڕاهێنەر و یاریزانانەى چەند جارێک هەڵسوکەوتى خراپ دەنوێنن زیان بە تیپەکانیان دەگەیەنن بە شکاندى خاڵ لێیان، هاوکات ڕێگەنادرێت ڕەفتارى قبوڵنەکراو بەرامبەر یاریزانان و بەرپرسانى تر بکرێت".

گ . ف