چاڤى: لە 99% گەڕانەوەى میسى بەندە بەخۆیەوە

AM:11:50:31/05/2023

536 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چاڤى پێیوایە لە سەدا 99 گەڕانەوەى میسى بۆ بەرشەلۆنە بەندە بە خۆیەوە و بەرشەلۆنەش داواى لێکردووە هەفتەیەک چاوەڕێ بکات.

گرێبەستەکەى لیۆنێل میسى ئەرجەنتینى لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە کۆتایى ئەم وەرزەدا کۆتایى دێت و ناویشى پەیوەستکراوە بە گەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە لە مێرکاتۆى هاوینەى داهاتوودا.

چاڤى هێرناندێزى ڕاهێنەرى بەرشەلۆنە لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵى تى ڤى سێى کەتەلۆنى دەڵێت "هاندەرانى بەرشەلۆنە لەم یارییانەى دواییدا هوتافیان بە ناوى میسییەوە کێشاوە، بەم هەستە سەرسامم، بەڵام بڕوام پێبکەن گەڕانەوەى میسى لە سەدا 99 بەندە بەخۆیەوە".

لە بەرامبەردا گاستۆن ئیدولى ڕۆژنامەنوس ئاماژەى بەوەکردووە، کەسە نزیکەکانى میسى لە لێدوانەکەى چاڤى تێناگەن و پێیانوایە ئەگەر بەرشەلۆنە ئۆفەرێک بۆ میسى بنێرێت ئەوا دەگەڕێتەوە، چونکە کارى لە پێشینەى ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە یانە کەتەلۆنیەکەیە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکانیش باس لەوەدەکەن، بەرشەلۆنە دواى لە میسى کردووە هەفتەیەک چاوەڕێبکات تا ڕەزامەندى ڕابیتەى لا لیگا لەسەر پلانى دارایى یانەکە بۆ وەرزى داهاتوو بەدەستدەهێنن، بەڵام میسى بۆ یەکلاکردنەوەى داهاتووى لە بڕیاردان نزیکە.

گ . ف