AM:10:26:31/05/2023
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامى ڕۆلاند گارۆس، ئیگا
شفیۆنتیک گەیشتە قۆناغى دووەم و ڤیکتۆریا ئازارینکاش ماڵئاوایى کرد.
لە درێژەى یارییەکانى
قۆناغى یەکەمى جامى ڕۆلاند گارۆس بۆ تێنسى سەر زەوى، کە کۆى خەڵاتەکانى زیاتر لە
17 ملیۆن یۆرۆیە و لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت، لەسەر ئاستى کچان ئیگا شفیۆنتیکى
پۆڵەندى و کریستینا بوکساى ئیسپانى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
شفیۆنتیکى پێشەنگى
ڕیزبەندى باشترین کچە یاریزانانى تێنسى جیهان، بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى
لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى دووەمى جامەکە بەدەستهێنا.
لە یارییەکى ترى هەمان
قۆناغدا، ڤیکتۆریا ئازارینکاى بیلاڕوسى، بەرامبەر بیانکا ئەندریسکۆى کەنەدى
یاریکرد.
ئازارینکا بە کۆمەڵەیەک
بەرامبەر بە دوو کۆمەڵە یارییەکەى دۆڕاند و ماڵئاوایى لە پاڵەوانێتییەکە کرد،
ئەندریسکۆش گەیشتە قۆناغى دووەم.
گ . ف