AM:09:21:31/05/2023
300 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولى عێراق، هەولێر
بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر لە قووە جەوییەى بردەوە و زاخۆش بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر بە
شورتە دۆڕا.
لە هەفتەى 31ى خولى
نایابى تۆپى پێى عێراق، یانەى هەولێر لە یاریگاى فرانسۆ هەریرى، میواندارى یانەى
قووە جەوییەى کرد.
هەولێرى خاوەن یاریگا
و هاندەر بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر
یارییەکەى بردەوە و گۆڵەکانیشى لە خولەکەکانى 46 و 95دا لەلایەن ئیمانوێل ئوکوى و جاسم
محەمەدەوە تۆمارکرد.
لە یارییەکى ترى هەمان
هەفتەدا، یانەى زاخۆ لە یاریگاى زاخۆى نێودەوڵەتى میواندارى یانەى شورتەى کرد و بە
گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى پێدۆڕاند، کە تاکە گۆڵەکەش عەلا عەبدولزەهرە لە
خولەکى هەشتدا تۆماریکرد.
بەم ئەنجامانە، شورتە بە
64 خاڵ سەرکەوتنى بۆ پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکە بەدەستهێنا و قووە جەوییەش بە 62
خاڵەوە بۆ پلەى دووەم دابەزى، هەولێریش 42 خاڵى هەیە و لە پلەى 12یەمدا مایەوە،
زاخۆش لە پلەى 16یەمدایە و 33 خاڵى هەیە.
گ . ف