AM:12:01:31/05/2023
240 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامى ڕۆلاند گارۆس،
دانێل میدڤیدیڤ بەزوویى ماڵئاوایى کرد و گریگۆر دیمیترۆڤیش سەرکەوت بۆ قۆناغى
دووەم.
لە درێژەى یارییەکانى
قۆناغى یەکەمى جامى ڕۆلاند گارۆس بۆ تێنسى سەر زەوى، کە کۆى خەڵاتەکانى زیاتر لە
17 ملیۆن یۆرۆیە و لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت، دانێل میدڤیدیڤى ڕوسى بەرامبەر تیاگۆ
ویڵدى بەڕازیلى یاریکرد.
لە ئەنجامێکى چاوەڕوان
نەکراودا، میدڤیدیڤى خاوەنى پلەى دووەمى ڕیزبەندى باشترین یریزانانى تێنسى جیهان، لە
یارییەکى دراماتیکدا بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە سێ کۆمەڵە یارییەکەى دۆڕاند و بەزوویى
ماڵئاوایى لە جامەکە کرد.
لە یارییەکى ترى هەمان
قۆناغدا، گریگۆر دیمیترۆڤى بۆلگارى و تیمۆفی سکاتۆڤى کازاخستانى ڕووبەڕووى
یەکبوونەوە.
دیمیترۆڤ پاش پیشاندانى
ئاستێکى بەرز، بە سێ کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و
سەرکەوتنى بۆ قۆناغى دووەمى پاڵەواێتییەکە بەدەستهێنا.
گ . ف