PM:10:47:30/05/2023
724 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بنزیمە ڕیاڵ مەدریدى لە
ئۆفەرەکەى سعودیە ئاگادارکردووەتەوە و بەم نزیکانە بڕیارى کۆتایى خۆى دەدات.
ڕۆژنامەى مۆندۆى
کەتەلۆنى بڵاویکردەوە، لە سعودیەوە ئۆفەرێکى خەیاڵى بۆ دوو وەرز پێشکەشى کەریم
بنزیمەى فەڕەنسى هێرشبەرى یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى کراوە، بە موچەى ساڵانەى 100
ملیۆن یۆرۆ.
فابریزیۆ ڕۆمانۆى شارەزا
لە گواستنەوەى یاریزانان و ڕاهێنەران لە ئەوروپا ئاشکرایکرد، بنزیمە هەفتەى
ڕابردوو پێش یارییەکەى بەرامبەر سیڤییە ئۆفەرەکەى پێگەیشتووە و یانە مەدریدیەکەى
لە ئۆفەرەکە ئاگادارکردووەتەوە و دووپاتیکردووەتەوە بەم نزیکانە بڕیارى خۆى دەدات.
ڕۆمانۆ باسى لەوەشکردووە،
ڕیاڵ مەدرید بە بنزیمەی وتووە ئەگەر دەیەوێت بەردەوامبێت، ئەوا گرێبەستەکەى
ئامادەیە و تەنیا پێویستە واژۆى لەسەربکات.
هاوکات ماریۆ کۆرتیگاناى
ڕۆژنامەنوس لە ڕۆژنامەى زەئەتلەتیکى بەریتانى ئاماژە بەوەدەکات، ڕیاڵ مەدرید
بڕیارى کۆتایى لە بنزیمە وەرگرتووە و کارگێڕى یانەکەش هەموو بڕیارێک قبوڵ دەکات کە
لە بنزیمەوە بدرێت.
ماریۆ ئاشکرایکردووە، سەرچاوەیەک
لە ژوورى جلگۆڕینى ڕیاڵ مەدرید وتوویەتى بنزیمە بۆ یەکەم جار ئاگاداریکردوونەتەوە دوو
هەفتە لەمەوپێش ئۆفەرێکى گرانبەهاى عەرەبى پێگەیشتووە، بەڵام لەوە زیاتر هیچى
نەوتووە و باسى لەوە نەکردووە ئۆفەرەکە قبوڵ دەکات یان نا.
گ . ف