ئەنچیلۆتى داواى گواستنەوەى ڕیچارلسۆنى لە ڕیاڵ کردووە

PM:10:23:30/05/2023

632 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتى داواى گواستنەوەى ڕیچارلسۆنى کردووە بۆ یەدەگى بنزیمە، دواى ئەوەى ڕۆیشتنى ماریانۆ دووپاتکراوەتەوە.

بەرنامەى ئێل گرینچیتۆى ئیسپانى بڵاویکردەوە، کارلۆ ئەنچیلۆتى ڕاهێنەرى ڕیاڵ مەدرید داواى لە کارگێڕى یانەکەى کردووە، گرێبەست لەگەڵ ڕیچارلسۆنى بەڕازیلى هێرشبەرى تۆتنهامى ئینگلیزى ئەنجامبدەن لە مێرکاتۆى هاوینەى داهاتوودا.

بەرنامەکە ڕوونیکردووەتەوە، ڕاهێنەرە ئیتاڵیەکە لەگەڵ فلۆرنتینۆ پێرێزى سەرۆکى ڕیاڵ مەدرید کۆبووەتەوە و ئاگاداریکردووەتەوە ئارەزووى گواستنەوەى ڕیچارلسۆن دەکات، بۆ بەهێزکردنى هێڵى هێرشبردنى یانەکەى.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان باس لەوەدەکەن، ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ ئیسپانیۆڵ لە دانوستاندندایە بۆ گواستنەوەى خۆسیلۆ ماتۆ، دواى ئەوەى یانە کەتەلۆنیەکە بۆ خولى پلە دووى ئیسپانیا دابەزى، بەڵام ئەنچیلۆتى هەوڵ دەدات بارودۆخى ڕیچارلسۆن لە تۆتنهامدا بقۆزێتەوە و بیگوازێتەوە مەدرید.

ئەنچیلۆتى هەوڵ دەدات یەدەگێک بۆ کەریم بنزیمەى هێرشبەرى یانەکەى بۆ وەرزى داهاتوو دەستبخات، دواى ئەوەى ڕۆیشتنى ماریانۆ دیاز لە یانە مەدریدیەکە دووپاتکراوەتەوە.

ڕیچارلسۆنى 26 ساڵ هاوینى 2022 لە ئیڤەرتۆنەوە بە 58 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندى بە تۆتنهامەوە کرد، لەم وەرزە لە 1467 خولەک یاریکرد لە کۆى 35 یاری سێ گۆڵ و چوار ئەسیستى تۆمارکردووە.

گ . ف