PM:09:34:30/05/2023
400 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فەڕەنسا بە پێنچ ڕۆژ
دواى ڕووبەڕووبوونەوەى ئیرلەندا لە پاڵاوتنى یۆرۆ، یارییەکى دۆستانە بەرامبەر ئەڵمانیا
ئەنجام دەدات.
یەکێتى تۆپى پێى فەڕەنسا
لە ڕاگەیەندراوێکدا لە پێگەى تایبەتى خۆى لە ئینتەرنێت ڕایگەیاند، هەڵبژاردەى
وڵاتەکەى یارییەکى دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەى ئەڵمانیا ئەنجام دەدات.
یەکێتییەکە
ڕوونیکردووەتەوە، یارییە دۆستانەکەیان لە 12ى ئەیلولى داهاتوو لە یاریگاى سیگناڵ
ئیدۆنا پارکى تایبەت بە یانەى بڕوسیا دۆرتمۆند بەڕێوەدەچێت لە ئەڵمانیا.
ڕوونیکردووەتەوە، یارییە
دۆستانەکە پێنج ڕۆژ دواى یارى کەڵەشێرەکان دێت بەرامبەر هەڵبژاردەى کۆمارى ئیرلەندا،
لە چوارچێوەى پاڵاوتنەکانى جامى یۆرۆى 2024ى ئەڵمانیا.
فەڕەنسا 24 و 27ى ئازارى
ڕابردوو بە ڕووبەڕووبوونەوەى هەڵبژاردەکانى هۆڵەندا و ئیرلەندا دەستى بە پاڵاوتنى
یۆرۆى 2024 کرد و لە 16 و 19ى حوزەیرانى داهاتووش بەرامبەر جەبەل تاریق و یۆنان
یارى دەکات.
دوایین یارى نێوان فەڕەنسا
و ئەڵمانیا لە جامى نەتەوەکانى ئەوروپا 2020دا بوو، کە بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە
سودى فەڕەنسا کۆتایى هات.
گ . ف