تیباس: پشتگیری ریاڵ مەدرید دەکەم بەڵام هاندەری پێرێز نیم

PM:12:09:12/05/2023

1432 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تیباس دوپاتیکردەوە لە بەرامبەر مان سیتی پشتگیری ریاڵ مەدرید دەکات بەڵام هاندەری پێرێز نییە.

خافێر تیباسی سەرۆکی رابیتەی یانەکانی ئیسپانیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ رایگەیاند، یاری نیوان ریاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی نایاب بووە و ئەنجامەکەی چاوەڕوان کراو بووە.

تیباس وتی: بە دڵنیاییەوە من مەدریدیم و گەشتی ئینگلتەرا دەکەم تا پشتگیری یانەی ریاڵ مەدرید بکەم بەرامبەر مانچستەر سیتی لە یاری گەڕانەوەدا بەلام بەهیچ شێوەیەک یەکێک نیم لە هاندەرانی فلۆریتینۆ پێرێز.

وتیشی: ریاڵ مەدرید لە دوو ساڵی رابردوودا لەدەرەوەی یاریگای خۆیدا ئاستێکی نایابی پێشکەشکردووە و یاریزانی بەتوانای هەیە و ڤینیسیۆس جۆنیۆریش یە کێکە لە باشترین یاریزانەکانی تۆپی پێ لە ئێستادا.

لەسەر ئەگەری گەڕانەوەی میسی بۆ خولی ئیسپانیا، تیباس دەڵێت، من ئەو کەسە نیم کە بتوانم گڵۆپی سەوز بۆ گەڕانەوەی ئەو یاریزان هەڵبکەم بەڵکو ئەوە یاسایە و پێویستە جێبەجێ بکرێت.

دەشڵێت، رۆیشتنی بۆسکێت سەرەتای رێگاکەیە بۆ گەڕانەوەی میسی بۆ بەرشەلۆنە بەلام بۆ ئەوەی ئەو بابەتە روبدات دەبێت بەرشلەۆنە چەند کارێکیتر ماوە جێبەجێی بکات.

خ . ک