PM:04:42:14/03/2023
1884 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فیفا نزیکبووتەوە لە
ڕێککەوتن لەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی یارییەکانی مۆندیالی 2026.
رۆژنامەی زە ئەتلەتیکی بەڕیتانی
بڵاویکردووەتەوە، یەکێتی تۆپی پێی جیهان نزیکبووەتەوە لە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر
شێوازی بەڕێوەچوونی یارییەکانی مۆندیالی 2026 کە بڕیارە لە ئەمریکا و کەنەدا و
مەکسیک بەڕێوەبچێت.
رۆژنامەکە رایگەیاندوە،
لە مۆندیالی داهاتوودا لەجیاتی 32 هەڵبژاردە 48 هەڵبژاردە بەشداری دەکەن و 104
یاری لە 39 رۆژدا ئەنجامدەدرێن لەکاتێکدا لە رابردوودا 64 یاری لە 30 رۆژدا
ئەنجامدەدرا.
ئاشکراشیکردووە،
مۆندیالی 2026 بەشداری 48 هەڵبژاردە بەڕێوەدەچێت بەشێوەیەک کە دابەشدەکرێن بەسەر
12 کۆمەڵەی چوار هەڵبژاردەیییدا.
رونیشیکردووەتەوە، لە
هەر کۆمەڵەیەک دوو هەڵبژاردە راستەوخۆ سەردەکەون بۆ قۆناغی 32ی مۆندیالەکە و
باشترین هەشت سێیەمی 12 کۆمەڵەکەش سەردەکەون بۆ هەمان قۆناغ.
خ . ک