بەرشەلۆنە شۆڕشێک بەرپادەکات لە گواستنەوەی ئەستێرەکان

PM:01:29:19/09/2021

4212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە گفتوگۆکانی لەگەڵ ئۆلمۆ دەستپێکردوە و دەیەوێت پۆگبا و هالاندیش بگوازێتەوە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاماژەی بەوەکرد کە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەستیکردوە بە گفتوگۆکانی ئەوەی توانامی دانی ئۆلمۆی یاریزانی لایپزیگی ئەڵمانی بەدەستبهێنێت لە هاوینی داهاتوودا.

ئامانجی بەرشەلۆنە لە وەرزی داهاتوو بەهێزکردنی ڕیزەکانیەتی بەهۆی ئەو کێشە و گیر و گرفتانەی لەم وەرزەدا یانەکە ڕووبەڕووی دەبێتەوە.

ئەو ڕۆژنامەیە ئاشکراشیکرد کە بەرشەلۆنە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ پۆل پۆگبای یاریزانی مان یونایتد ئەنجامبدات کە لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستەکەی کۆتایدێت.

هەروەها یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی تری دەستەی کارگێڕی یانە کەتەلۆنیەکە گواستنەوەی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی ئەستێرەی بروسیادۆرتمۆندی ئەڵمانیە بۆ ئەوەی هێڵێ هێرشبەری یانەکەی بەهێزبکات.