لایپزیگ نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت

AM:11:26:19/09/2021

520 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئەڵمانیا لایپزیگ نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و بەرامبەر کۆڵن یەکسانبوو.

لە یاریەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی ئەڵمانیا یانەی لایپزیگ و کۆڵن ڕووبەڕووی یەکبونەوە و یاریەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا بەیەکسانبوون کۆتایهات.

یاریزانانی هەردوو یانە چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام لە تایمی یەکەمدا سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڵ تۆمارکردن، لە تایمی دووەمدا یاریەکە شاستێکی مامناوەندی بەخۆیەوە بینی تا لەخولەکی 53 ئەنتۆنی مۆدێست گۆڵێ پێشکەوتنی کۆڵنی تۆمارکرد بەڵام دواتر لە خولەکی 71 ئامادۆ هیدارا گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ لایپزیگ تۆمارکرد.

بەو ئەنجامەش لایپزیگ بۆ دووەم هەفتە لەدوای یەک دووچاری شکستهات و بە کۆکردنەوەی تەنها چوار خاڵ لە پلەی سیانزەیەمدایە.