فیۆرنتینا و ئەتڵەنتا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

AM:11:01:19/09/2021

460 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئیتاڵیا فیۆرنتینا و ئەتڵەنتا سەرکەوتنیان بەرامبەر جەنەوا و سالیرنتانیا بەدەستهێنا.

لە یاریەکانی هەفتەی چوارەمی خولی پلەی یەکی ئیتاڵیا یانەی فیۆرنتینا ڕووبەڕووی جەنەوا بویەوە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

یاریەکە ڕکابەریەکی زۆری بەخۆیەوە بینی بەڵام هەوڵەکانیان لە تایمی یەکەمدا بسەرکەوتوو نەبوو بۆ تۆمارکردنی گۆڵ،لەتایمی دووەمدا فیۆرنتینا لە خولەکەکانی 60 و 89 دا لەلایەن ڕیکاردۆ سابۆنارا و جیاکۆمۆ بێناڤینتۆراوە دوو گۆڵیان تۆمارکرد و تاکە گۆڵەکەی جەنەواش کریچیتۆ لە خولەکی 98 کاتی زیادکراو بە لێدانی سزا تۆماریکرد.

لە یاریەکی تریشدا ئەتڵەنتا بەرامبەر سالیرنتانیا یاریکرد و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا.