مباپێ نهێنیەکی پاریسی بۆ ئاشکرابوو و لە ڕیاڵ مەدرید نزیکدەبێتەوە

AM:10:30:19/09/2021

4456 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مباپێ بە هاوڕێکانی ڕاگەیاندووە یانەی پاریس هاندەران لەدژی هاندەدەن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەنوسی ئیسپانی ڕایگەیاند کە کیلیان مباپێی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان متمانەی بە دەستەی کارگێڕێ یانەکەی نەماوە ئەویش بەهۆی ئەو فیکە و درووشمانەی هاندەرانی یانە فەڕەنسیەکە لەژی بەکاری دەهێنن.

لە یاریەکانی ڕابردووی خولی فەڕەنسا هاندەرانی پاریس بەردەوامبوون لەو کارەیان دژی مباپێ بەهۆی خواستی جێهێشتنی یانەکەیەوە تا ڕووبکاتە ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و ڕازی نەبوونی بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

ڕؤژنامەی ئەی بی سی ئیسپانی ئاماژەی بەوەکرد کە مباپێ پێیوایە ئەو کارەی هاندەران دەستی کارگێڕی یانەکەی لەپشتەوەیە تا فشاری لیبکەن بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

هەروەها ئاشکرایکرد کە مباپێ بەوشێوەیە دڵخۆش نیە کە یانەکەی لەڕێیەوە فشاری دەخەنەسەر و بە هاوڕێکانی وتووە کە دڵنیایە لەوەی ئەوە کاری یانەکەیە.

مباپێ لە هاوینی 2017 بە گرێبەستێکی 180 ملیۆن یۆرۆیی لە مۆناکۆوە ڕوویکردە یانە پاریسیەکە.