ئەستۆن ڤێلا لە ئیڤەرتۆنی بردەوە

AM:09:55:19/09/2021

520 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئینگلتەرا ئەستۆن ڤێلا بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەرامبەر ئیڤەرتۆن بەدەستهێنا.

لە یاریەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی نایابی ئینگلتەرا ئەستۆن ڤێلا لەناو یاریگای خۆیدا میوانداری ئیڤەرتۆنی کرد و بەئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکەی بردەوە.

یاریزانانی هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵ بەڵام تایمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایهات، لە تایمی دووەمدا ئەستۆن ڤێلا لە خولەکەکانی 66 و 69 و 75 لەلایەن ماتی کاش و لۆکاس دینی گۆڵێکی بەهەڵە لە ئیڤەرتۆن کرد و لیۆن بەیلی گۆڵەکانی سەرکەوتنی ئەستۆن ڤێلایان تۆمارکرد.

بەو ئەنجامەش ئەستۆن ڤێلا بە حەوت خاڵ هاتە پلەی دەیەم و ئیڤەرتۆنیش بەهۆی ئەو شکستەوە بە 10 خاڵەوە لە پلەی پێنجەمدا مایەوە.