گرنگترین ئەو یاریانەی ئێن ئاڕ تی سۆرت ئەمڕۆ دەیگوازێتەوە

AM:09:27:19/09/2021

1864 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمڕۆ ئێن ئاڕ تی سپۆرت سەرجەم یاریە بەهێزەکان بە کۆمێنتاری کوردی دەگوازێتەوە.

ئەمڕۆ لە خولە جیاوازەکانی تۆپی پێی ئەوروپا چەندین یاری لوتکە و بەهێز ئەنجام دەدرێت و کەناڵی ناوخۆیی ئێن ئاڕ تی سپۆرت وەک کاری هەمیشەی ئەو یاریانە بە کۆمێنتاری زمانی شیرینی کوردی بۆ بینەرانی دەگوازێتەوە.

لە خولی ئینگلتەرا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دووبارە لەگەڵ مان یونایتد دەردەکەوێتەوە کاتژمێر چواری ئێوارە بەرامبەر وێستهام یاریدەکەن کە یەکێکە لە یانە بەهێزەکانی خولی ئینگلتەرا.

دواتر و لە کاتژمێر 6 و نیوی شەو یاری نێوان چێڵسی و تۆتنهام دەگوازرێتەوە بەدەنگی ڕاستی میهرەبانی کە بە یاری لوتکەی ئەم هەفتەیەی خولی ئینگلتەرا دادەنرێت.

یاریەکان لە ئێن ئاڕ تی سپۆرت بەدەوامدەبێت و ئەمجارە ئاشقانی لیۆنێل میسی کاتژمێر 9 و 45 خولەکی شەو بینەری یاری نێوان پاریس سان جێرمان و لیۆن دەبن بەدەنگی بێستون تاوگۆزی.