PM:11:31:18/09/2021
668 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مۆرینیۆ
دوپاتیکردەوە یاریەکەی هیلاس ڤیرۆنا ئاسان نیە و هیچ کێشەیەکیشی لەگەڵ مایۆراڵ
نیە.
خۆسێ مۆرینۆ
ڕاهێنەری یانەی ڕۆمای ئیتاڵی لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەنوسی یاریەکەی هیلاس ڤیرۆنا وتی:
بیرمان لە هەموو ئەو شێوازانە کردووەتەوە کەڕاهێنەری یانەی بەرامبەرمان دەیەوێت
چۆن ڕوبەڕوومان ببێتەوە، بەڕاستی زۆر سەختە کە بەرامبەر ئەو تیپانە یاری بکەیت کە
وەک ئەوان یاریدەکەن.
هەروەها وتیشی:
ئێمە پەستان دەخەینە سەر تیپی بەرامبەرمان وسبەینێ تشی ناڕەحەتی دەبین چونکە
ڕاهێنەرەکەیان نوێیە و نازانین شێوازی یاریکردنی چۆن دەبێت.
مۆرینۆ ئاماژەی
بەوەشدا زۆر سەرسامە بە مایۆراڵ و ڕایگەیاند کە ئەو پیشەگەرێکی زیرەکە و بەهەمان
شێوەی ئابراهام و شۆمۆردۆف زۆرگرنگە بۆ یانەکە.
لەکۆتایشدا وتی:
دەتوانین بەشێوازی سێ بەرگریکار یاری بکەین و هیچ کێشەیەکمان نیە لە یانەکەماندا.