لیڤەرپوڵ گرێبەستی کیتا نوێدەکاتەوە

PM:10:55:18/09/2021

428 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوڵ گفتوگۆکانی دەستپێکردووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی کیتای ئەستێرەی یانەکەی.

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە مانگەکانی ڕابردوو سەرکەوتوو بوو لەنوێکردنەوەی گرێبەستی ڤان دایک و فابینیۆ و ڕۆبێرتسۆن و ئالیسۆن بیکەری یاریزانە سەرەکەیەکانی یانەکەی.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ڕایگەیاند کە لیڤەرپوڵ گفتوگۆکانی دەستپێکردوە لەگەڵ نابی کیتای غینی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەی بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی تا هاوینی 2023 نوێبکاتەوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە بەرپرسانی یانە ئینگلیزیەکە نایانەوێت هەمان هەڵەی ڤیناڵدۆم دوبارەبکەنەوە کە لە هاوینی ئەمساڵدا یانەکەی بەجێهێشت و ڕوویکردە یانەی پاریس سان جێرمان.

دەیلی مەیل ئاشکراشیکرد کیتا لەلایەن دیگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە گرنگیەکی زۆری پێدەدرێت بەڵام یانە ئیسپانیەکە هیچ گرێبەستێکی فەرمیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە پێشکەش بە لیڤەرپوڵ نەکردوە.