ئەگەرێک دی لێخت لە یۆڤانتۆس دووردەخاتەوە

PM:10:34:18/09/2021

928 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕایۆلا یۆڤانتۆسی ئاگادارکردەوە و ئەگەری ڕۆشتنی دی لیختی بە کارگێڕی یانەکە ڕاگەیاندووە.

مینۆ ڕایۆلای بریکاری کارەکانی ماتیاس دی لیختی هۆڵەندی بەرگریکاری یانەی یۆڤانتۆس هۆشداری دایە یانە ئیتاڵیەکە کە ڕەنگە دی لیخت لە وەرزی داهاتوو یانەکە بەجێبهێڵێت.

ڕایۆلا لە لێدوانێکدا وتی: پێموایە دی لیخت یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکانی ئەوروپا و ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ئەگەری بەدەست گەیشتنی گرێبەستێکی باش بۆ ئەو یاریزانە ئەوا لە یانەکە دەڕوات.

هەروەها وتیشی: ئەوەی دەیبینن بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانە و هەمووشتێک ئەگەری ڕوودانی هەیە و وەک لای هەموان ئاشکرایە چەندین یانەی گەورە گرنگی بە گواستنەوەی دی لیخت دەدەن.

گرێبەستی ئێستای ئە بەرگریکارە هۆڵەندیە لەگەڵ یۆڤانتۆس تا هاوینی 2024 بەردەوامە بەڵام هەر یانەیەک بڕی هەڵوەشاندنەوەی گریبەستەکەی بدات دەتوانێت بیگوازێتەوە.