ڕۆبێرتۆ و بەرشەلۆنە گەیشتنە ڕێککەوتن

PM:09:58:18/09/2021

708 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سێرجی ڕۆبێرتۆ و بەرشەلۆنە ئامادەن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان و وابڕیارە هەفتەی داهاتوو گرێبەستەکە ئیمزا بکرێت.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ڕایگەیاند کە سێرجی ڕۆبێرتۆی ئیسپانی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکەدا ئیمزادەکات و وابڕیارە لە هەفتەی داهاتوو بەفەرمی ڕابگەیەندرێت.

ئەو ڕۆژنامەیە ئاشکرایکرد کە ماوەی چەند ڕۆژێکە گفتوگۆکان لەنێوان ئەو یاریزانە و خوان لاپۆرتا بەردەوامە و گەیشتونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی و تەنها ڕاگەیاندنی فەرمی ماوە.

خۆسێ ماریا ئۆربیتگی بریکاری کارەکانی ڕۆبێرتۆ بۆ ماوەیەکی زۆرە گفتوگۆ لەگەڵ بەرشلۆنە دەکات لەپێناو ئەنجامدانی ئەو گرێبەستە بەتایبەتی لەوکاتەوەی خوان لاپۆرتا وەک سەرۆکی یانەکە هەڵبژێردرایەوە.

ناوەڕۆکی گرێبەستەکەش سەرەتا تەنها بۆ وەرزێک بووە بەڵام دواتر گەیشتوونەتە ڕێککەوتن تا بۆ ماوەی دوو وەرزی تر یاریزانەکە لە یانەکە بمێنێتەوە.