ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئەتلەتیک بلباو بەبێ گۆڵ یەکسانبوون

PM:09:30:18/09/2021

692 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئیسپانیا ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئەتلەتیک بلباو بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.

لە یاری لوتکەی هەفتەی پێنجەمی خولی ئیسپانیا یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئەتلەتیک بلباو ڕووبەڕووی یەکبونەوە و یاریەکەش بەبێ گۆڵ و بەیەکسانبوون کۆتایهات.

یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی زۆریاندا بۆ ئەوەی تۆڕی گۆڵی یەکتر بهەژێنن بەڵام تاکۆتایی هیچ کامیان سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڵ تۆمارکردن و یاریەکەش بەبێ گۆڵ کۆتایهات هەروەها لە خولەکی 78 ناوبژیوان جواو فلێکسی یاریزانی ئەتلەتیکۆ مەدریدی بە کارتی سوور کردە دەرەوە.

بەو ئەنجامەش ئەتلەتیکۆمەدرید لە کۆی پێنج یاری لەم وەرزەدا خاوەنی 11 خاڵە و بەشێوەیەکی کاتی لە یەکەمی ڕیزبەندیەکەدایە و بلباویش بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ لەپلەی چوارەمدایە.