ئینتەر نیودەرزەن گۆڵی لە بۆڵۆنیا تۆمارکرد

PM:08:59:18/09/2021

612 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئیتاڵیا ئینتەرمیلان سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر بۆڵۆنیادا بەدەستهێنا.

لە یاریەکانی هەفتەی چوارەمی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا یانەی ئینتەرمیلان لەناو یاریگا و هاندەرانی خۆی میوانداری بۆڵۆنیای کرد و بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

یاریزانەکانی ئینتەر ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد و لە خولەکەکانی 6 و 30 و 34 و 54 و 63 و 38 لەلایەن دزیکۆ دوو گۆڵ و مارتینێز و بارێلا و فیتچینۆ و سکرینیارەوە گۆڵەکانی تۆمارکرد،تاکە گۆڵەکەی بۆڵۆنیاش ئارسۆر سێتی لە خولەکی 86 تۆماریکرد.

بەو ئەنجامەش ئینتەرمیلان لەم وەرزەدا سێیەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ بەشێوەیەکی کاتی چووە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی.