کریستیانۆ سەنتەرێکی ڕواندنەوەی قژی دامەزراند

PM:08:31:18/09/2021

4756 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کریستیانۆ سەنتەرێکی ڕواندنەوەی قژی دامەزراند.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی مان یونایتدی ئینگلیزی بەشێوەیەکی فەرمی دامەزراندنی سەنتەرێکی چاندنی قژی لە ماربیای ئیسپانیا ڕاگەیاند.

ڕۆناڵدۆ ئاشکرایکرد کە ئەو سەنتەرە بە هاوکاری کۆمپانیای ئینسپاریای تایبەت بەخۆی دەبێت کە لەو بوارەدا کار دەکات و چەندین لقی هەیە لە وڵاتە جیاوازەکاندا.

ڕووبەری ئەو سەنتەرە نوێیە زیاترە لە 4000 مەتر چوارگۆشە و 15 ژوور لەخۆدەگرێت کە نوێترین ئامێرەکانی تایبەت بە قژ ڕواندنەوەیان تیادایە و تیمێکی تایبەتی پزیشکی لەخۆدەگرێت.

پێگەی ئینسپاریا ڕایگەیاندوە کە زیاتر لە 40 هەزار کەس بەهۆی کارەکانی ئەوانەوە ژیانیان گۆڕیوە و شێوەیان جوانتر بووە.