تۆخێل خزمەتێکی بێوێنەی پێشکەش بە خزمەتکاری ماڵەکەی کرد

PM:07:54:18/09/2021

724 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تۆخێل یارمەتی منداڵێکی خزمەتکاری ماڵەکەی دەدات و خانوویەکیشی بۆ دەکڕێت.

تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی کاتێک لە پاریس سان جێرمان بووە یاریمەتی ئەو خزمەتکارەیداوە کە لە ماڵەکەیدا کاری کردووە ئەوەش لەڕێگەی بەخشینی خەرجی ئەو نەشتەرگەریەی کە بۆ دڵی کوڕەکەی ئەنجامدرا.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ڕایگەیاند کە تۆخێل و خێزانەکەی دوای ئەوەی گەیشتوونەتە شاری پریس ئەو خزمەتکارە فلیپینیەیان بەکرێ گرتووە و زۆریان بەدڵ بووە چونکە بەباشی کارەکانی کردووە.

تۆخێل دوای ماوەیەک بەوەی زانیوە کە هۆکاری خۆماندووکردنی بەوجۆرە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەیەوێت نەشتەرگەری دڵ بۆ کوڕەکەی ئەنجامبدات لەبەرئەوە دەستبەجێ پارەی نەشتەرگەریەکەی پێبەخشیوە و خۆشبەختانە نەشتەرگەریەکەی سەرکەوتوو بوو.

هەروەها تۆخێل ئەوەشی زانیوە کە ئەو خانمە دەیەوێت لە فلیپین خانوویەک بکڕێت تا لەگەڵ خێزانەکەیدا تیایدا بژی دواتر سەرەڕای ڕۆشتنی لە پاریس بەڵام خانوویەکی بۆ کڕی.